223 کوردستان

هیڤیدار ئه‌حمه‌د: داهاتی سلێمانی ده‌دزرێت.. ده‌دزرێت.. ده‌دزرێت

03:47 - 30/11/2021

"زه‌مه‌ن"


هیڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی سوره‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی له‌باره‌ی داهاتی سلێمانی و ده‌ڵێت: ئێستاش دەڵێم داھاتی سلێمانی کە لە رووداو بە ژمارە باسمکرد چۆن دەدزرێت، دەدزرێت، دەدزرێت نە بۆ خەڵکی سلێمانییەو نە پرۆژەی پێ ئەنجام دەدەن و نە دەدەنە مووچە.

هیڤیدار ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی پرسی داهاتی سلێمانییه‌وه‌، وه‌ڵامی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند داتایه‌كی له‌باره‌ی داهاتی هه‌ولێره‌و سلێمانییه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

داھاتەکەش بەو شێوەیەیە به‌پێی وته‌ی هیڤیدار:

گومرک
ھەولێر و دھۆک ٦٨٪‏
سلێمانی ٣٢٪‏
باج
ھەولێر و دھۆک ٨٣٪‏
سلێمانی ١٧٪‏
کارەبا
ھەولێر و دھۆک ٧٣٪‏
سلێمانی ٢٧٪‏
ناوخۆ
ھەولێر و دھۆک ٧٤٪‏
سلێمانی ٢٦٪‏
کوا پارەی سلێمانی؟



ده‌قی نوسینه‌كه‌ی هیڤیدار:

بۆ بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی
من لە کەناڵی رووداو لە بەڕنامەی کاک سەنگەر باسی شێوازی کوکردنەوەی داھاتم کردووەو بە بەڵگە و ژمارە قسەمکردووەو بەرپرسیارم لە ھەموو ئەو ژمارانەی باسمکردووە.
ئاستی قسەکانی من (بێ ئەدەبی و بێ رەوشتی پەرلەمانتاری و قسەی کەم و بازاڕی و ....ھتد) نەمکردووەو ناشی کەم.
ھەندێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی بەڕێزی فراکسیۆنی یەکێتی ھاتوون قسەیان لەسەر منکردووە بۆ میدیا.
خویان دەرخستووە کە ئاست و گرانی ئەوان چەندە!
نەک ھاتوون بە داتا و ژمارە وەڵامی من بدەنەوە، ھاتوون جنێویان داوە!.
خەڵک دەنگی بە ئێوە داوە بەرگری لە مافی خەڵک بکەن، نەک ئەگەر یەکێک باسی بردنی داھاتی خەلک کرد، بە جنێو و قسەی ئاست نزم جوابی بدەنەوەو بەرگری لەوانە بکەن کە پارەی میللەت دەدزن!
چاوەرێ نەکەن من قسەی نەشیاو بێ رێزی بکەم بەرامبەر ئێوەو ئەو خەڵکەی گوێ دەگرێ و دەخوێنێت.
دڵنیام دایک و باوکی ئێوە گوێ لەو قسانەی ئێوە بگرێ کە کردووتانە، دەڵێن (ئەی ڕوووووو، منداڵی خۆم بەو شێوەیە تەربییەت نەکردووە، لۆ ئەوھا دەرچوونە!)
بەڕێزان
ئێستاش دەڵێم داھاتی سلێمانی کە لە رووداو بە ژمارە باسمکرد چۆن دەدزرێت، دەدزرێت، دەدزرێت
نە بۆ خەڵکی سلێمانییەو نە پرۆژەی پێ ئەنجام دەدەن و نە دەدەنە مووچە.
نەینێرن بۆ حکومەت بەڵام بیدەن بە خەڵک، بو نادەن؟
داھاتەکەش بەو شێوەیەیە
گومرک
ھەولێر و دھۆک ٦٨٪‏
سلێمانی ٣٢٪‏
باج
ھەولێر و دھۆک ٨٣٪‏
سلێمانی ١٧٪‏
کارەبا
ھەولێر و دھۆک ٧٣٪‏
سلێمانی ٢٧٪‏
ناوخۆ
ھەولێر و دھۆک ٧٤٪‏
سلێمانی ٢٦٪‏
کوا پارەی سلێمانی؟
جنێو نادەم
بە داتا قسە دەکەم
ئێوەش جنێودەر نەبن
بە دات وەڵامم بدەنەوە کوا پارەی سلێمانی
ھیڤیدار ئەحمەد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن