رایەڵەی پارێزەرانی گۆڕان داوای ئازادکردنی ئەردەڵان فاتیح دەکات
01:44 - 30/11/2021
زهمهن_سلێمانی
ڕایەڵەی پارێزەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، داوای ئازاكردنی پارێزەر ( ئەردەڵان
فاتیح بەرزنجی دهكات كه تائێستا دەستبەسەرە و چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە.
له راگهیهنراوێكدا ڕایەڵەی پارێزەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دهڵێت، بارودۆخێکی نەخوازراو شاری سلێمانی و دەوروبەری
گرتۆتەوە لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لەخۆپیشاندەر دەستگیرکراون لەناویشیاندا براو هاوپیشەمان پارێزەر ( ئەردەڵان فاتیح بەرزنجی
) دەستگیرکراوە کە تائێستا دەستبەسەرە و ئازادنەکراوە و چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە
لەکاتێکدا ناوبراو ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە و پارێزبەندی یاسایی هەیە.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی
لای هەمووان ئاشکرایە بارودۆخێکی نەخوازراو شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتۆتەوە
لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لەخۆپیشاندەر دەستگیرکراون
لەناویشیاندا براو هاوپیشەمان پارێزەر ( ئەردەڵان فاتیح بەرزنجی ) دەستگیرکراوە کە
تائێستا دەستبەسەرە و ئازادنەکراوە و چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە لەکاتێکدا
ناوبراو ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە و پارێزبەندی یاسایی هەیە و پێویست
بوو سەندیکای پارێزەران وەک مەرجەعی یاسایی و پیشەیی هاوپیشەمان هەڵوێستی جدی بۆ
پشتگیری و ئازادکردنی هەبوایە و بە ئەرکی خۆی هەڵبستایە ، ئێمە لێرەدا بەتوندی ئیدانەی
ئەو دەستگیرکردنە دەکەین و بەپێچەوانەی یاساو مافی مرۆڤ و ئازادییە کەسی و دەستورییەکانی
دەزانین و پشتگیری تەواوی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانین ، داواکارین :
١- ئازادکردنی دەسبەجێ و
بێ مەرجی هاوپیشەمان و سەرجەم خوێندکارە دەستگیرکراوەکان .
٢- گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی
دژی هەموو ئەو کەسانەی کەدەستیان هەبووە لە ئازاردان و توندوتیژی بەرامبەرخۆپیشاندەران .
٣- هەڵگرتنی ڕەوشی بەسەربازگەکردنی
سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بەڕەشبگیری و ئەو دۆخە
نائاساییەی سەپێنراوە .
بەپێچەوانەوە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنییان دا هەڵوێستی توندترمان دەبێت .
ڕایەڵەی پارێزەرانی بزوتنەوەی گۆڕان