وردەکاری گۆڕانکاری ئەنجامەکان.. یەکێتی دوو کورسی زیادکرد
01:21 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق،
دواین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 10ی10 ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و یەکێتی دوو
کورسی زیادکردووه.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌ك كه ده‌سته‌ی دادوه‌ری پاش په‌سه‌ندكردنی لێكۆڵینه‌وه
و به‌دواداچونه‌كان بۆ تانه و سكاڵای لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی
كۆمسیۆنی كردوه، گۆڕانكاری له‌پێنج كورسی په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی، لە هەولێر یەکێتی کورسییەکی زیاد کردووە كه هەرێمی
کەمال ئاغا دەرچووە و له نه‌ینه‌واش كورسییه‌كی دیكه‌ی زیاد كردووه.
عیماد جه‌میل موحسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
رایگه‌یاند، "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له ژێر داواكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا
كراون، گۆڕانكاری له پێنج كورسی په‌رله‌مان بون كه له ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی
هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و به‌غدا و به‌سره‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابون".
ئەو ناوانەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمسیۆن رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ نێردراون بۆ دادگایی فیدڕاڵی بۆ ئەوەی ڕاستاندنی لەسەر بکـات.
له‌م لینكه‌وه، دواین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناوی ده‌رچووه‌كان بخوێنه‌ره‌وه: