437 کوردستان

وەزیری تەندروستی هۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان ئاشكراده‌كات

01:10 - 30/11/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەم کاتەدا لەهەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لە پارێزگای سلێمانی هۆکارەکەی بۆ "نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان دەگەڕێتەوە".


د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەنەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان پەیوەندی هەیە بە نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان، بۆیە لەم کاتەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەری کێشەکە هەماهەنگییان هەیە.

لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆناش کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە وەزیری تەندروستی وتی، "تائێستا هیچ توشبوویەکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەکوردستان تۆمارنەکراوە و ئەگەر هەبێت خۆمان رایدەگەیەنین، هەروەها لەئێستادا رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پێوستییمان بەچەندین هەفتەیە تاوەکو تایبەتمەندییەکانی ئۆمیکرۆن بزانین".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن