لێدوانى وەزیرى ناوخۆ لەبارەى کوژرانى عەمید موراد کانی کوردەیى
12:46 - 30/11/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "رووداوی كوشتنی موراد
کانی کوردەیى ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین پێویستى بە لیژنەى
لێکۆڵینەوە هەیە".
ئەمڕۆ سێشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
لەمیانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رتیگهیاند، "ئەو رووداوانەى کە لە
سلێمانى و رانیە روویانداوە بە گشتى پێویستییان بەوە هەیە کە لێکۆڵینەوەیەکى جددى
لەبارەوە بکرێت".
وتیشى
"وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان دژى هەموو جۆرە توندوتیژییەکین و هەموو کەسێک
مافى خۆپیشاندانى هەیە، بهڵام خۆپیشاندان رێکارى یاسایى خۆى هەیە و دەبێت مۆڵەتى هەبێت".
رێبهر ئهحمهد جەختیشى کردەوە کە "خۆپیشاندانەکان
هەمیشە دەستى تێکدەرى تێدا بووە و هەوڵ بۆ بەلارێدانى خۆپیشاندەران دراوە بۆ
سوتاندنى بارەگا و فەرمانگە حکومییەکان".