پێشمەرگەیەکى بریندارى هێرشەکەى داعش شەهید بوو
11:59 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
پێشمەرگەیەکى بریندارى هێرشەکەى شەوى رابردوى چەکدارانى داعش بۆ سەر
هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورى قەزاى کفرى، شەهید بوو.
شه‌وی
رابردوو، ژمارەیەک
چەکداری داعش لە سنووری قەزای کفری هێرشیانکردە سەر هێزەکانی لیوای نۆی پیادەی سەر
بە پێشمەرگە و به‌هۆیه‌وه پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی دیکەش
برینداربوون.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كان، به‌هۆی
سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی و له‌وێ
گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه، داعش له سنوری كوڵه جۆ هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربوون، یه‌كێك له برینداره‌كانیش شه‌وی رابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.