رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
10:44 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی
داراریی رایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ٣٦٩ نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه
بڕه‌كه‌ی زیاتر له ١٤ملیار دینار بووه.
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك
له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
و توێژینه‌وه‌ی زانستی
سه‌باره‌ت به
خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له
١/١/٢٠٢١ تاوه‌كو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ٣٦٩ نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه
بڕه‌كه‌ی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دیناره. ئه‌م بڕه پاره‌یه
تاوه‌كو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر ده‌بێت.
له هه‌مان به‌رواریش ١٨٣نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه;-
١-هه‌ندێك
نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه.
٢-هه‌ندێك
له‌و نوسراوانه كه‌موكوڕیان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
٣- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به
رێنمایی(٥٠) پاڵپشت به بریاری ١٤ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه.