شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌ی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت
10:18 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
کەشناسی هه‌رێم پێشبینی كردووه، شەپۆلێکی به‌فر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان
پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
فازڵ
ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:
"پێشبینی دەکرێت لە سبەی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان بکەوێت ژێر کاریگەری
نزمە پاڵەپەستۆیەک، بارستە هەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت، لە سەرەتادا لە ناوچە
شاخاوییەکان بارانبارین دەست پێدەکات، نیوەڕۆ لە پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و
ئێوارە پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە".
وتیشی:
"لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوای ساردە خێرایی با زیاد دەکات، لە هەندێک ناوچە
خێرایی لە یەک کاتژمێردا زیاتر لە 30 کیلۆمەتر دەبێت".
فازڵ
ئیبراهیم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە هەندێک ناوچەی شاخاوی پێشبینی بەفربارین
دەکرێت، لە 5 تا 15 سانتیم بەفر دەبارێت".