په‌رله‌مانتارێك سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تۆمارده‌كات
10:14 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان داوا ده‌كات سکاڵا لەسەر وەزارەتی تەندروستی
تۆماربکرێ له‌سه‌ر ته‌ندورێكی ده‌رمان.
كاروان گه‌زنه‌یی ئەندامی، پەڕلەمانی کوردستان لە یاداشتێكدا ئاماژەی بەوە کردووە،
"به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی ئێمه له ئێستادا له كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی
سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته‌ڕو
بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان، له ماوه‌كانی ڕابردوشدا ئه‌م ته‌نده‌ره لای
كۆمپانیایه‌ك بوه و كۆمپانیاكه بۆ سێ ستیکەر 20 سه‌نتی هه‌ژمار كردوه له‌سه‌ر
حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سەرسوڕمانە له ئێستادا هه‌مان ستیكه‌ر و
به هه‌مان كوالێتی پێشوتر دراوه به كۆمپانیایه‌كی دیكه كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك
و 60 سه‌نت وه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌شی
خستوه‌ته‌ڕو، "ئه‌و ته‌نده‌ره و نرخه‌كه‌ی، له ئه‌نجام و له‌سه‌ر ئاستی
گشتی ده‌بێته هۆی گرانبونی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، به شێوازێكی
دیكه هه‌ر جۆرێكی ده‌رمان نزیكه‌ی 60 سه‌نت ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی، ده‌ره‌نجامیش
هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی گرابونی ده‌رمان به‌هۆی ته‌نده‌رێكی
كه‌سییه‌وه له ئه‌ستۆ بگرن، چونكه دابینكردنی هه‌زار ستیكه‌ر پێشتر به 17
دۆلار دابین ده‌كرا، ئێستا هه‌مان ڕێژه تێچوه‌كه‌ی ده‌گاته 500 دۆلار، به جۆرێكی
دیكه یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر تێچوه‌كه‌ی 1700 دۆلار بوه، له مه‌ودوا ده‌بێته 50 هه‌زار
دۆلار، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هاوڵاتیان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
داواشی له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردوه، له پێناو مافی گشتی ئه‌ركی یاسایی خۆیان
جێبەجێ بکەن و به پێی یاسا ڕێگه له‌و کارەساتە مرۆییه بگرن له هه‌رێمی
كوردستان.