دوای هێرشه‌كه‌ی داعش، له سنوری كفری رێكارێك ده‌گیرێته‌به‌ر
09:21 - 30/11/2021
زه‌مه‌ن_كفری
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، چەکدارانی
داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە له سنوری كفری، وه‌ك رێكارێك هاتوچۆی ماتۆڕسکیل له كفری قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
قائیمقامییەتی قەزای کفری له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
"ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی قەزای کفری دەکەین جوڵەی ماتۆڕ قەدەغەیە لەبەر
ئەمنیەت و ئاسایشی سنورەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت
هەتا کاتژمێر هەشتی بەیانی".
شه‌وی رابردوو لە ئەنجامى هێرشێکى چەکدارانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لەسنورى قەزاى کفرى، پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەى تر بریندار بوون.