زانیاری نوێ لهبارهی هێرشهكهی داعش بۆ سهر پێشمهرگه ئاشكرا كرا
09:07 - 30/11/2021
زهمهن_گهرمیان
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند "لە ئەنجامى هێرشێکى
چەکدارانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لەسنورى قەزاى کفرى پێشمەرگەیەک شەهید
بوو و سێ پێشمەرگەى تر بریندار بوون".
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان له راگەیەندراوێکدا دهڵێت، "بەداخەوە
لە سنوری قەزای کفری، جارێکی تر تیرۆریستانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر
هێزەکان پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پاش ئەوەی بەتوندی بەرپەرچی تیرۆریستان درایەوە،
بەداخەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی تر بریندار بوون".
ئاماژهی
بهوهشكردووه، "دەستبەجێ لەگەڵ رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی لە کفری کاری
پێویستیان بۆ بریندارەکان ئەنجامدا و پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، لەلایەن تیمی پزیشکیەوە چارەسەری پێویست بۆ
بریندارەکان کراوە".
سەرپەرشتیارى
ئیدارەى گەرمیان هۆکارى دووبارەبوونەوەى هێرشەکانى داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە
سنورەکە بۆ بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەگەڕێنێتەوە و باس
لهوهدهكات، "ئامانج لەم هێرشە ناڕەوایانەش بڵاوکردنەوەی تیرۆر و تۆقاندنە،
بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە ئازایانە و گیانفیدایانە بەر بەم هێرشانە دەگرن و ناهێڵن
ئامانجی گڵاوی تیرۆریستان بەدیبێت".