768 کوردستان

كچە خوێندکارێک لە سلێمانى کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا

03:17 - 29/11/2021

زەمەن_سلێمانى


 لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 بە "زەمەن"ى راگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، کچە خوێندکارێکى تەمەن 17 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

وتیشی، " تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن