پەرلەمان لەبارەى خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە کۆدەبێتەوە
01:27 - 29/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بڕیارە رۆژى چوارشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانى
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی
ژماره (٩)ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی سێیەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی
كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهممه ڕێكهوتی
٢٠٢١/١٢/١.
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی
كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له پهیڕهوی
ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه
خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی
خوێندكاران.
سێیەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی
كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له پهیڕهوی
ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.