6083 کوردستان

لە سلێمانى حاڵەتێکى مەترسیدار دەستنیشانکرا

11:49 - 28/11/2021

زەمەن_سلێمانى

 

ستافى کوشتارگەى سلێمانى حاڵتێکى مەترسیداریان لەناو ئاژەڵدا دەستنیشانکردووە کە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و نەخۆشى مەترسیدار دروست دەکات.

شاڵاو عارف بەڕێوەبەرى کوشتارگەى سلێمانى رایگەیاند، حاڵەتێکی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی دەستنیشان کراوە، کەیسەکە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا  کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

وتیشى، هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis و مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە کە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا بە جۆرێک تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشکنینی وورد و بە PCR دەستنیشان کراوە.

وێنەی حاڵەتەکەی ئەمڕۆ لە کوشتارگە و هەروەها X-Ray  و MRI چەند نەخۆشێکی تووش بوو بەم مشەخۆرە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن