ئەمڕۆ مووچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
09:56 - 28/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی
هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچە و ئەمڕۆ مووچەى دیوانی وەزارەتی
پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەى مانگى ١١ى دیوانی وەزارەتی
پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، ٢٠٢١/١١/٢٥، وەزارەتى دارایی دەستى بە دابەشکردنى
مووچەى مانگى ١١ کرد و مووچەى وەزارەتى
تەندروستیی دابەشکرا.
پێشتر جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند بوو، تا ئێستا
داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و بڕه‌ی كه به‌غدا ده‌ینرێت، ناتوانرێت ته‌مویلی ته‌واوه‌تی
مووچه بكرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ی مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوا نه‌كه‌وێت.
مانگی رابردوو، به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەى به‌غدا، دابه‌شكردنی
مووچه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه، دابه‌شكردنی مووچه خێرا
كرا و له چه‌ند رۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابه‌شكرا كه مووچه‌یان
وه‌رنه‌گرتبوو.