نێچیرڤان بارزانی: توندوتیژی به‌رامبه‌ربه ژنان ره‌ت ده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وه
08:22 - 25/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دژایەتی خۆی
بۆ هەر جۆره توندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ک لە دژی ئافرەتان نیشان دا و
رایگەیاند "وەک هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى
ئافره‌تان".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی
ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی
"له رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هه‌موو جۆره
توندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ک له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت
به‌رامبه‌ر به ژنان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە
"وه‌ک هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
ساڵانە لە رۆژی جیهانیی
نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا لە هەرێمی کوردستان، هەڵمەتی نیشتمانیی ١٦ رۆژە
رادەگەیەندرێت و لە میانیدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان له هه‌رێمی
كوردستان چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدات.