مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و سوتاندنی مه‌ڵبه‌ند هاته ده‌نگ
04:45 - 23/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت،
وه‌ك یه‌كێتی پاڵپشتی ته‌واوی داوا ره‌واكانی خوێندكاران ده‌كه‌ن، دا‌واشیان لێده‌كه‌ن
به‌شێوه‌ی هێمنانه و دوور له توندوتیژیی داواكانیان بگه‌یه‌نن، چونكه دواجار توندوتیژی
زیان به شاره‌كه و هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌بار فارس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی
رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، توێژی خوێندكاران پشتوپه‌نای
بووه، هه‌میشه پاڵپشتی له داوا ره‌واكانی خوێندكاران كردووه و له داواكاری ئه‌مجاره‌ی
خوێندكارانیش‌دا، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتگیری له داواكانیان ده‌كه‌ین،
بۆیه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی جددیان بداته‌وه‌و كێشه‌كه‌یان
بۆ چاره‌سه‌ربكرێت".
وتیشی: "خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته به‌رده‌م
بینای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه داواكارییه‌كانیان
گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرغكردووه‌و
خۆیان خستووه‌ته نێو خوێندكارانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی
خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین
داوا كانیان به شێوه‌ی هێمنانه‌و دوور له توندوتیژی بگه‌یه‌نن و ئێمه‌ش پشتگیری
ته‌واوی داواره‌واكانیان ده‌كه‌ین".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی
سلێمانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ژوورێكی بچوكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه، له ئێستاشدا
بارودۆخه‌كه زۆر ئاساییه‌و كارمه‌ندان له ناو بینای مه‌ڵبه‌ندان و ده‌وامی
ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت، "داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌ی
هێمانانه‌و دوورله توندوتیژی داوا ره‌واكانیان بگه‌یه‌نن، چونكه دواجار
توندوتیژی زیانی بۆ شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و هاووڵاتییان و خوێندكاران ده‌بێت".
ماوەی سێ رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ
داواکردنی پێدانی دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێش بۆ
بڵاوەپێکردنی خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژیان
بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
ئه‌مڕۆش خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر هاتنه به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی
سلێمانی یه‌كێتی و گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا،
خوێندكاران ئاگریان له به‌شێكی بینای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان به‌ردا، هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنیان گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا.