گەنجێک وەک یەکەم کورد بوو بە ئەفسەر لە ڕیزەکانی هێزی دەریایی عێراقدا.
11:52 - 27/07/2026
زەمەن - هەواڵ
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لە دەستکەوتێکی
ئەکادیمی و سەربازیی بێوێنەدا، ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل، توانى بە سەرکەوتوویی
لە شاری بەسڕە کۆلێجی دەریایی تەواوبکات و وەک یەکەم خوێندکاری کورد، بڕوانامە بەدەستبهێنێت
و ببێتە ئەفسەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو لە ماوەی خوێندنەکەیدا
وەک یەکێک لە خوێندکارە دیار و یەکەمەکانی خولەکە دەستنیشانکراوە، هەروەها توانیویەتی
دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەسەرکەوتوویی بەدەستبهێنێت.