حكومه‌ت زیاتر له 11 هه‌زار پارچه به‌سه‌ر ئه‌م چینه‌دا دابه‌شده‌كات
03:48 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ١١ هه‌زار ١٤١ هاوڵاتی له میراتگرانی
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال
له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م بڕیاره دوای
وردبینیی دێت له ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی
زه‌وی تیایاندا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی
پسپۆره‌وه ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له
وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا
ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
و گه‌شتوگوزاریش هه‌ڵده‌ستێت به وردبینیكردنی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی
زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست.