450 کوردستان

دانا عه‌بدولكه‌ریم: سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران بڕیار ده‌دات

02:51 - 23/11/2021

"زه‌مه‌ن"

بڕیارە سبەى چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆببێتەوە و پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و خەرجکردنى دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەکەن.


دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، به‌ (KNN) رایگەیاند، سبەى چوارشەممە (24/11/2021) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکى گرنگى ئەجێنداى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردوى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان.

دانا عەبدولکەریم ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندى خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکارى سەرەکى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنى دەرماڵەى خوێندنە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن