کە چوویتە تەمەنەوە، گرنگی بەم خواردنە بدە
            
                 01:09 - 23/11/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن-تەندروستی
ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستووە، هەنێک پێکهاتەی خۆراکی
تەندروستی مێشکی بەتەمەنەکان دەپارێزێت.
توێژینەوەکە روویندەکاتەوە، جۆرەکانی ماسی بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ترشی ئۆمێگا
سێ پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت و بەمەش سوڕی خوێن چالاک دەبێت و بۆرییەکانی خوێن
لە گیران دەپارێزێت.
پسپۆڕان دەڵێن جۆرەکای ماسی خانەکانی مێشک دەپارێزێت و ناهێڵێت کەسە تووشی
جەڵتەی مێشک ببێت و بیرەوەری بەتەمەنەکانیش بەهێز دەکات.
 
پسپۆڕان باسیش لەوەدەکەن، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە پێویستە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت و دوورکەویتەوە لە چەوری و سوێری.