700 کوردستان

بڕێك پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم

11:47 - 23/11/2021

"زه‌مه‌ن"


بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان.



نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن.


ئه‌و بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:-

سڵێمانی:- یەک ملیارو چوارسەد ملیۆن دینار
هەولێر:- نۆسەدو بیست وسێ ملیۆن دینار
دهۆک: سەدوچل ملیۆن دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن