فراكسیۆنی یه‌كێتی داواكاری له هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌یه
11:19 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له
هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات توندوتیژی به‌رامبه‌ر خوێندكاران نه‌نوێنن. ئه‌وه‌ش دوای
توندوتیژییه‌كانی دوێنێ دێت.
زیاد جەبار سەرۆكیفراكسیۆنى یه‌كێتى له كۆنگره‌یه‌كى
ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان، داوای له هێزه ئه‌منیه‌كان كرد
خۆڕاگربن به‌رامبه‌ر خوێندكاران، ئه‌وان خوشك‌و براى ئێمه‌ن‌و داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنى یه‌كێتى، رووی له هێزه
ئه‌منیه‌كان وتی: تكایه هیچ توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر خوێندكاران به‌كارمه‌هێنن،
داواش له‌خوێندكاران ده‌كه‌ین به‌ئارامى داواى مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
هیچ ڕوداوێكى نه‌خوازراو ڕوونه‌دات.
ئه‌مه‌ش
له كاتێكدایه، دوێنێ له خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیدا توندوتیژی
دروستبوو، پۆلیس ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی و گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێناو به‌و هۆیه‌وه
ژماره‌یه‌ك خوێندكار برینداربوون.