ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆی سلێمانییه‌وه له باره‌ی داخرانی شه‌قامه‌كانی ناوشار
10:17 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌هۆی خۆپیشاندانی
خوێندكارانه‌وه چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ناو شاری سلێمانی داخراون.
هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و
شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی گرددبونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان،
دووسایدی شه‌قامی گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ به‌ره‌و زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه، به‌هه‌مانشێوه
شه‌قامی ئیسكان به‌ره‌و كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات،
هاوكات شه‌قامی سه‌ره‌كی قلیاسان له‌هۆڵی مۆنالیزاوه بۆ باخی به‌ختیاری به‌ربه‌ست
كراوه.
هاتوچۆ داوا شۆفێران ده‌كات بۆ كاری
زۆر پێویست نه‌بێت، ڕوو له‌و شه‌قامانه نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی
زیاتر دروست نه‌بێت.