خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ر فراوان ده‌بێت
09:57 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان
تا دێت زیاتر فراوان ده‌بێت و له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا هه‌یه
خۆپیشاندانه.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه،
رانیه، گه‌رمیان، سۆران، دوكان، خوێندكاران بایكۆتی ده‌وامیان كرد و گردبونه‌ته‌وه.
به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه، رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی
نێوان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی داخراوه، له هه‌ولیریش خوێندكاران
چوونه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای خه‌رجكردنی
ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 2014ه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
راگیراوه.