"غه‌در له سلێمانی ده‌كرێت"...به‌رپرسانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتی وەزارەتی تەندروستی دەکه‌ن
09:13 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتی کۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیان کردوه لە هەولێر و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان
ناكه‌ن.
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
به "زه‌مه‌ن" راگه‌یاند: لەبەرامبەر ئەوغەدرەی بەئەنقەست لە سلێمانی
دەکرێت ئەم هەڵوێستەمان وەرگرتووە.
وتی: هەرچی بڕیار و نوسراوی تەندەری کڕینی دەرمان،
دابینکردنی پێداویستی پزیشکی دوایدەخەن بەئەنقه‌سەت دەیانەوێت کەرتی تەندروستی پەکبخەن
تەنانەت نەخۆشخانەیەکی وەک نەخۆشخانەی هیوا بەداخستن بدەن کە رۆژانە چارەسەری سەدان نەخۆشی شێرپەنجە دەکات.
جگە لە د. سەباح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی
سلێمانی، هاوكات د.رەهێڵ بریکاری وەزارەتی تەندروستی بایکۆتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زاره‌تیان كردووه.
بڕیار نامیق