بهیاننامهی گۆڕان: پشتگیری لهداواكاری خوێندكاران دهكهین و دژی توندوتیژین
06:11 - 22/11/2021
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی
پشتگیری تەواوی داوا رەواکانی خوێندکارانی زانکۆ
و پەیمانگاکانی پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەکەین،
کە ئەمڕۆ (دووشەمە ٢٢ی١١ی٢٠٢١) بەھۆی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان روبەڕووی
توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.
ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین
و دەنگمان لەگەڵ دەنگیانە، داواش دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری
بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، بەپیر داخوازییەکانیانەوە
بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن.
ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانیشە مامەڵەیەکی تەندروست و
مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و، ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی
گیانی خۆپیشاندەران بن.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٢ی١١ی٢٠٢١