ئهمشهو درێژترین مانگ گیران روودهدات
01:33 - 18/11/2021
849 جار خوێندراوەتەوە
"زهمهن"
ئهمشەو مانگ گیران روودهدات، كه بە درێژترین ماوەی
مانگ گیران لە شەش سەدەی رابردودا دادهنرێت.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا ناسراو بە ناسا
رایگهیاند: مانگ گیرانەکە زیاتر لە سێ کاتژمێر و 28 خولەک دەخایەنێت و دەبێتە هۆی
داپۆشینی 97٪ی مانگ، ئەم دیاردەیەش بەو ماوە درێژە 581 ساڵە روی نەداوە.
ناسا دهڵێت: دیاردەکە بە دریژترین مانگ گیرانی
سەدەی 21 ئەژمار دەکرێت کە لە ساڵی 1440ی زایینییەوە رویدابێت.
بهپێی ناسا، پێشتر لە ساڵی 2018 مانگ گیران بە
ماوەی یەک کاتژمێر و 43 خولەک رویدا و ئەمساڵیش ئەو دیاردەیە زیاترین کات
دەخایەنێت و لە ساڵی 2669 دیاردەی درێژترین ماوەی مانگ گیران دوبارە دەبێتەوە.
ناسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی
ئاسیا و باکوری ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ئوسترالیا و نیوزلەندا و ژاپۆن دەتوانن ئەو
دیاردەیە لە شەوی پێنجشەممە بە تەواوەتی ببینن.