1021 تەندروستی

لە چ کاتێکدا پرخە دەبێتە نەخۆشی؟

11:57 - 17/11/2021

زەمەن-تەندروستی

زۆرێک لەکەسەکان حاڵەتی پرخەیان هەیە و ئەمەش هەستێکی بێزارکەر بە کەسانی دەوربەری دەدات.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، ریبیکا رۆبینز شارەزای بواری خەوتن و مامۆستا لە کۆلێژی پزیشكی لە زانکۆی هارفارد روونیکردەوە، پرخە ئاساییە و پێویست بە قەلەقی ناکات.

 بەڵام لە هەندێک حاڵەتەدا نیشانەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.

ئەو شارەزایە روونیدەکاتەوە، ئەگەر پرخە بەردەوام بێت و ناوبەناو کەسەکە بوەستێت، ئەوا ئەگەری زۆرە تووشی گرفتی هەناسەدانی هەبێت بەبێ ئەوەی کەسەکە هەست بکات.

هەروەها وتی لەو کاتەدا پرخە مەترسیە ئەگەر کەسەکە لەگەڵ پرخەدا ژاوەژوێکی زۆری هەبێت و ناوبەناویش ببڕێت دەنگەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن