لەیەکەم بینین‌دا چۆن بەرامبەرەکەت عاشقی خۆت دەکەیت؟
11:36 - 20/10/2021
زەمه‌ن - لایف ستایل
یه‌كه‌م ژووانی نێوان كوڕان و كچان، یان یه‌كه‌م ژووانی نێوان دوو خۆشەویست، وه‌ك رێكه‌وتێكی مێژوویی و كاریگه‌ر له‌ژانی هه‌ردوولاا ده‌مێنێته‌وه، چ به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بێت، بۆیه پێویسته له‌كاتی یه‌كه‌م ژووان چه‌ند رێنماییه‌ك له‌به‌رچاو بگیرێت.
ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێنماییەکی خستووتە ڕوو کە پێویسته لە یەکەم بینین‌دا كوڕ‌و كچ یان عاشقان پەیڕەو بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژووان و پەیوەندییەکە ئەنجامێکی باشی هەبێت.
- پێویسته جه‌وێكی وا ساز بخوڵقێنی كه کەسی بەرامبەر هەست بە ئارامی و ئاسووده‌یی بکات لەگەڵتدا.
- مەرج نییە ژووانه‌كه‌تان تەنیا دانیشتن بێت لە کافتریا و خواردنی ژەمێک بێت، دەکرێت سه‌ردانی مۆزه‌خانه یان سینه‌ما بكه‌ن و یان ده‌كرێ پێكه‌وه سه‌یری فیلمی دڵخواستی خۆتان بكه‌ن.
- لە کاتی گفتۆگۆ و جۆریی مامه‌ڵه و ره‌فتاره‌كاندا هه‌وڵده کەسێکی تێگەیشتوو و بیرمەند و له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ركه‌ویت.
- نه‌كه‌ی به‌خراپه باسی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویسته‌كانی پێشووت بكه‌ی، ئه‌وه كارێكی خراپ و هه‌ڵه‌یه، تەنیا به‌ئاسایی باسی بکە و هۆکاری نەگونجانەکەتان بۆ خۆشەویستەکەت ڕوونبکەرەوە.
- جل و به‌رگی جوان و گونجاو له‌به‌ر بكه‌و ڕێکپۆشبه، جل و به‌رگێك مه‌پۆشه كه پێی ناره‌حه‌ت بیت و ئیزعاجت بكات.
- یه‌كه‌م ژوانتان با سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ په‌یوه‌ندی قوڵی و یه‌كترناسین، بۆیه چاوه‌ڕوانی زۆرت له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت نه‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌وڵبده خۆت له‌م پێنج پرسیاره به‌دور بگریت، به‌تایبه‌تی كچان حه‌ز به‌مجۆره پرسیاره ناكه‌ن له‌یه‌كه‌م ژووان دا.
- رابردووت چۆن بووه؟
- داهاتی مانگانەت چەندە؟
- حه‌ز به‌هه‌بوونی منداڵ ده‌كه‌ی؟
- تاچه‌ند جوانی روخساری مرۆڤت بەلاوە گرنگە؟
- منت خۆشدەوێت، یان چه‌ند منت خۆشده‌وێ؟
رەنگە لەیەکەم ژوواندا وه‌ده‌سخستن و وەڵامدانەوەی ئەو جۆره پرسیارە ئاسان نەبن، بۆیه باشتر وایه واز له‌و پرسیارانه بێنێ بۆ تێپه‌ڕبوونی كات.