859 کوردستان

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە لەسەر خانەنشینی پێشمەرگە

11:08 - 20/10/2021

"زەمەن"

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی .

لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین.

ئاماژەبەوەكراوە، پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن