کوردستان

لێدوانێكی نوێ لەپارتییەوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار

04:45 - 19/10/2021 724 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت كەسێكی شیاو پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی كە سەرۆكایەتی شاندی حیزبەكەی دەكات بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نایانەوێت هەڵەكانی رابردوو دووبارە بكرێنەوە و لە بەغدا بیانەوێت هەر كەسێك بسەپێنن، بەڵكو پێشوەختە بە یەكدەنگی پرسەكان یەكلابكەنەوە ئینجا بچنە بەغدا.

میرانی ئاماژەی بەوەكردووە، كورد نەتەوەی دووەمە لە عێراق و مافی خۆیەتی پۆستی سەرۆك كۆماری هەبێت و وتی "بە رای من دەبێ كەسێكی شیاو بۆ ئەو پۆستە دابنرێت".

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی 10ی 10 پارتی براوەی هێزە كوردییەكان بە 32 كورسی، دواتر یەكێتی 16 كورسی، پاشان نەوەی نوێ 9 كورسی، لە خولەكانی رابردووشدا پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كورد و لە نێویدا بەركەوتەی یەكێتی بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن