كۆمسیۆن: هەزار و 250 تانەمان بە دەست گەیشتووە
12:45 - 19/10/2021
"زەمەن"
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: تا ئێستا ھەزار و ٢٥٠ تانەیان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست گەیشتووە.
موھەنەد مستەفا، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆتایی دێت و وتی: "تا ئێستا ھەزار و ٢٥٠ تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە".
موھەنەد مستەفا، وتیشی: "تانەکان کە لەسەر ئەنجامە بەراییە ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستی کۆمیسیۆن دان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و پاشان بۆ دەستەی باڵای دادوەریی بەرزدەکرێنەوە".
ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە.