224 کوردستان

كازمی پێشوازی لەو پیاوە كرد كە بەتۆمەتی كوشتنی هاوسەری دەستگیركرابوو

10:42 - 24/09/2021

زەمەن-

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی جبووری كرد كە لەم مانگەدا لە پارێزگای بابل بە تۆمەتی كوشتنی هاوژینەكەی دەستگیركرا و دواتر دانی بە كوشتن و سووتاندنی تەرمەكەیشی نا، بەڵام زۆری پێنەچوو ئاشكرا بوو كە هاوژینەكەی هێشتا لە ژیاندایە.

 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی پێشوازی لە عەلی جبووری كرد كە پێشتر بە "ناڕەوایی" بە كوشتنی هاوژینەكەی تۆمەتباركرا بوو، كەچی دەركەوت هاوژینەكەی هێشتا لە ژیاندایە و زیندووە.
 
نووسینگەی سەرۆكایەتیی وەزیران دەڵێت، كازمی بڕیاریداوە ئەو كارمەندانەی كە عەلی جبوورییان "ئەشكەنجەداوە و ناچاریان كردووە دان بە تاوانێكدا بنێت كە نەیكردووە، سڕ بكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و رابگیرێن تاوەكو دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لە تاوانەكانیان دەدات".
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن