شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:05 - 23/09/2021 2101 جار خوێندراوەتەوە


 زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 23-9-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کێشەکانت چارەسەر دەبن و کەسانی نوێ دەناسیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێکدەچێت، بۆ ماوەیەک پشوو وەرگرە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بە بەهێزی خۆت دەکەیت و لەڕووی مادییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەڕووی سۆزدارییەوە هەواڵێکی خۆش دەبیستیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆت لە کێشە بەدووربگرەو دەستوەرمەدە ژیانی دەورووبەرەکەت،  زۆرترین کات لەگەڵ هاوژینەکەت بەو پشتگوێی مەخە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە یاوتە هەمووی چارەسەر دەبێت و دۆخت دەگەڕێتەوە باری جاران، لە خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
 پەیوەندییەکانت بەهێزتر دەبێت و ماندووبونت بەهەدەر ناچێت، بۆچوونەکانی خۆشەویستەکەت بەهەند وەرگرە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەو پڕۆژەی چەند ساڵێکە پێوەی خەریکی جێبەجێدەبێت، سوود لە ئەزموونی پێشووترت وەرگرە با هەمان هەڵە نەکەیتەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
گوێ لە ڕێنماییەکانی دەورووبەرەکەت بگرە، لەڕووی دەروونیەوە یاری بە خۆشەویستەکەت مەکە، با کاریگەری خراپی نەبێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دەبیتە قوربانی هەندێک کەس لە شوێنی کارەکەتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونت و بێتاقەتیت، وەرزش بکەو کێشی لەشت دابەزێنە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلی زۆرت لەبەردەمە، پێویستە لەبەرژەوەندی خۆت بەکاریان بێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتدەبنەوەو ئاگاداری خۆتان بن.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
گرنگی زۆر بە کارەکەت بدە، چونکە چەند کەسێک لە دژت دەوەستنەوە، هەستێکی زۆرت بۆ خۆشەویستەکەت هەیە و لات گرنگە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی نایابیت لە کارەکەت، هەمیشە بەتواناکانت دەوروبەرەکەت سەرسام دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەفیڕۆ مەدەن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەستی مرۆڤایەتی زۆر تێدا بەدیدەکرێت، بەمنزیکانە لە شوێنی کارەکەت خەڵاتی سەرکەوتنت پێدەبەخشرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement