بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:56 - 19/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 19-9-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەلی گەشتکردن دێتە پێش و لەدەستی مەدە، ئەو کەسەی لە دڵتدایە پێی دەگەیت، تەندروستیت باش نیەو سەردانی پزیشک بکە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
خۆت کۆبکەرەوەو هەموو کارەکانت ڕێکبخەرەوە و ئاگاداری ماڵ و موڵکت بە، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە، سیستمی خورادنی ڕێک بەکاربێنە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسایەتییەکی بەهێزت هەیە و هەمیشە سەرکەوتوو دەبیت، کەسێک دێتە نێوان تۆو هاوژینەکەت، متمانە بەهەموو کەس مەکە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت لەبارەی کارەکەتەوە، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو ساتی خۆش بەسەردەبیت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونت بکە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەگەڵ چەند کەسێک دەمەقاڵێ دەکەیت و توشی گرفت دەبیت، پەڕەی کۆن هەڵمەدەرەوەو تەماشای داهاتوو بکە، بۆ ماوەیەک پشوو وەرگرە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئاگاداری ئەو گۆڕانکارییانە بە کە ڕوودەدەن چونکە لەبەرژەوەندی تۆدا نییە، دوای ماوەیەک لەدابڕان دەکەویتە داوی خۆشەویستییەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەمڕۆ چەند دەرگایەک بەڕووتدا دەکرێتەوەو دڵخۆش دەبیت و گۆڕانکاری زۆر لە ژیانتدا ڕوودەدەن، بەهۆی ڕابردووتەوە بێتاقەت دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
گەشێکی کورت ئەنجامدەدەیت و کەسوکارت دەبینیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزبوەو تەندروستیت جێگیرە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەکارەکەت هەموو شتێک دەبێت بەوەی کە خۆت پلانت بۆ داڕشتبوو، لەڕووی مادییەوە بەرەو پێش دەچیت، خواردنی تەندروست بخۆ.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
نهێنی شوێنی کارەکەت بپارێزەو متمانە بەکەس مەکە، چەند ڕووداوێکی ڕابردوو دێنەوە پێشەوەو دەبێت ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی دادپەروار بە، جیاوازی لەنێوان کەسوکارت مەکە، نیەت و داواکارییەکانت بە خۆشەویستەکەت بڵێ و دوای مەخە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ڕۆژێکی جیاواز بەڕێدەکەیت و کارەکانت بەئاسانی جێبەجێ دەبێت، باشترە خۆشەویستەکەت ئاشت بکەیتەوە و گرنگی بەوەرزش بدە.