چەمچەماڵ؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە دوو كەس كردبوو
02:24 - 15/09/2021
زەمەن-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێـت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لەدوو هاوڵاتی كردبوو برینداری كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لەكۆمەڵگەی قەرەناو ڕوویداو بەهۆیەوە دوو كەس برینداربون، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هەمان شەو توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناو بەهاوكاری بنكەی ئاسایشی قەرەناو دەستگیر بكەن و لەئێستاشدا تۆمەتبار (ش، ع، م) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی (405) و (31) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.