ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له ئه‌سته‌نبوڵ چی ده‌گۆڕێت؟
05:26 - 10/04/2019
"زەمەن"
له‌ده‌ستدانی گه‌وره‌شاره‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نکارا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کاندا شۆکێکه ئه‌ردۆگان‌و یاوه‌رانی له ئاکه‌په نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. یه‌که‌مجار بڵاویان کرده‌وه که ئه‌وان بردوویانه‌ته‌وه، دوواتر جه‌هه‌په رایگه‌یاند ئه‌وان بردوویانه‌ته‌وه، پاشتر ئه‌نجامه‌کان به قازانجی جه‌هه‌په شکایه‌وه. له ئێستادا مشتومڕێک هاتۆته‌وه ئاراوه سه‌باره به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌وه‌ش وایکرد بۆردی هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بدات. دووای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تانه‌ی له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ دا، بۆردی هه‌ڵبژرادنه‌کان ئه‌و بڕیاره‌ی دا. سه‌ره‌رای ناڕه‌زایی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل - جه‌هه‌په- به‌ڵام ده‌نگه‌کان ده‌ژمێردرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌هه‌په مۆراڵیان به‌رزەو پێیان وایه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌ره‌نجامه‌که ناگۆڕێت.
ژماردنه‌وه‌که له هه‌شت گه‌ڕه‌کی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌کرێته‌وه که ناکۆکی و کیشه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌یه.
ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ره‌کی به ژماره‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک که‌م له ئه‌سته‌نبوڵ له‌پێش ئاکه‌په‌وه بوو، به‌ڵام له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ مشتومڕێک له‌سه‌ر جۆری ده‌نگدان و ڕه‌واییه‌که‌ی دروست بوو که سه‌رۆکی بۆردی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌عدی گوڤه‌نی ناچار کرد بڕیاری بۆرده‌که به دوباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که ڕابگه‌یه‌نێت.
گوڤه‌ن به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند که ژماردنه‌وه‌که زیاتر فۆکه‌س ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ژمار نه‌کراون، هه‌روه‌ها وتی که بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له ناوچه‌یه‌ک یان له گه‌ڕه‌کێک و شارێک بڕیارێکی بێپێشینه نییه، پێشتریش له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تردا دوباره ژماردنه‌وه کراوه له هه‌ندێک جێگا.
به‌ڵام به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل - جه‌هه‌په - ئیکره‌م ئیمام ئۆغڵو داوای له بۆردی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد وه‌کو سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ بیناسێنێت.
به‌ربژێره‌که‌ی جه‌هه‌په که خۆی به براوه ده‌زانێت و خه‌ڵکانێکی زۆر و ته‌نانه‌ت میدیای جیهانیش به براوه‌ی ده‌زانێت که‌مێک نیگه‌رانه له‌و کێشانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان هاتۆته ئاراوه، بۆیه زوو تایتڵی که‌سیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گۆڕی بۆ ‘سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ’، هه‌روه‌ها دیسان به ئه‌ته‌کێتی سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌وه چه‌پکێک گوڵی له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک دانا، هه‌روه‌ها وتیشی که ڕه‌نگه گۆڕانی زۆر که‌م له ده‌نگه‌کاندا ڕووبدات به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌کان ناگۆڕێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاژانسی ئه‌نادۆڵ که ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئه‌نجامه‌کانی بڵاوکرده‌وه و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له شاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نکارا و ئیزمیر دۆڕاندی.
ئاکه‌په له ئێستادا وه‌ک پڵینگێک برینداره، له لایه‌که‌وه به‌شی زۆری گوله‌نیه‌کان و بزاڤی خزمه‌ت که ڕه‌وتێکی ڕیفۆرمیستی به‌هێزن له تورکیادا دژین، ئه‌ردۆگانیش ته‌خسیری نه‌کردووه له‌وه‌ی هه‌زارانیان بخاته زیندانه‌وه. جه‌هه‌په دژیه‌تی و هه‌ده‌په‌ش له یاریه‌کی زیره‌کانه‌دا به‌وه‌ی له شاره گه‌وره‌کان به‌ربژێریان دانه‌نا و بوونه هۆکار له شکسته‌که‌ی ئاکه‌په و سه‌رکه‌وتنی به‌ربژێره‌کانی جه‌هه‌په، گورزێکی توندیان له ئه‌ردۆگان دا که ژانه‌که‌ی پێده‌چێت ساڵانێکی زۆر به‌رده‌وام بێت. ئه‌ردۆگان هه‌زاران ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی خستۆته زیندانه‌وه و کێشه‌ی کورد له تورکیا که هه‌ده‌په له‌ناو شاره‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات به‌ره‌و ئاقارێک بردووه که زۆر دووره له‌و کاته‌ی خه‌ڵک هیوایه‌کی زۆری به‌وه بوو ووتووێژه‌کانی ئاشتی ده‌ست پێ‌بکات. بۆیه داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه ده‌کرێت وه‌ک ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆرانه سه‌یر بکرێت. ئه‌ردۆگان هه‌ست ده‌کات هه‌مووان پشتیان تێکردووه. ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌سته‌نبوڵ گۆڕانیشی به‌سه‌ردا بێت - که پێناچێت به‌سه‌ریدا بێت - هێشتا به‌و هه‌موو نه‌یاره‌وه ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا توانای ده‌ربازبوونی نییه.
هه‌ده‌په جۆرێک لێکتێگه‌یشتنی نافه‌رمیان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا گه‌ڵاڵه‌کرد، ئه‌وه‌ش به پێی ڕێسای ‘دوژمنی دوژمنم، دۆستمه’، بۆیه له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نکارا به‌ربژێریان پێشکه‌ش نه‌کرد، ئه‌وه‌ش به زیانی ئاکه‌په شکایه‌وه که به‌شێکی زۆری ده‌نگه‌کان بۆ به‌ربژێره‌که‌ی جه‌هه‌په چوو. دیاره هه‌ده‌په که هه‌ڵقوڵاوی واقیعی تورکیایه و له‌ناو کێشه‌وململانێکانی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌شونمای کردووه به‌باشی جه‌هه‌په ده‌ناسێت، به‌ڵام ئه‌وان سیاسه‌ت ده‌که‌ن بۆیه نایانه‌وێت بۆ خستنی ئه‌ردۆگان، که له ئێستادا به له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی به‌رده‌م دیموکراسی و به‌رده‌م به‌ڕه‌وپێشچوونی دۆزی خۆیانی ده‌بینن، هیچ ده‌رفه‌تێک له‌ده‌ست بده‌ن.
ئێستا سێ ڕۆژ دانراوه بۆ پارته‌کان تاکو تانه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه دوواهه‌مین ڕۆژه.
داتا نافه‌رمیه‌کانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ واینیشانده‌دا که به‌ربژێره‌که‌ی جه‌هه‌په به ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌پێش به‌ربژێره‌که‌ی ئاکه‌په‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک که ئیکرام ئیمام ئۆغڵو له سه‌دا ٤٨.٨ی ده‌نگه‌کان و بین عه‌لی یه‌ڵدرم له سه‌دا ٤٨.٥ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. له ئه‌نکارا، داتا نافه‌رمیه‌کان ئه‌نجامی له سه‌دا ٥٠.٩ بۆ مه‌نسور یاڤاز به‌ربژێری جه‌هه‌په و له سه‌دا ٤٧.٢ بۆ مەهمه‌ت ئۆزهاسکی به‌ربژێری ئاکه‌په. له سێهه‌مین گه‌ورهشاری تورکیاش له ئیزمیر، به‌ربژێره‌که‌ی جه‌هه‌په موسته‌فا تونج سۆیار به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٥٨ به‌رانبه‌ر به‌ربژێره‌که‌ی ئاکه‌په نیهاد زه‌یبه‌کچی به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٣٨.٥ براوه‌یه.
له ئه‌سته‌نبوڵ ٣١،١٣٦ سندوقی ده‌نگدان هه‌بووه، به‌ڵام ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌نیا ئه‌و سندوقانه ده‌گرێته‌وه که تانه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت، تانه‌دان له سندوقیش ده‌بێت له‌ناو ڕێوشوێن و به‌هانه‌ی یاسایی‌و ته‌کنیکی مه‌عقولدا بێت، بۆیه ژماره‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌نگه‌کانیان ده‌ژمێردرێته‌وه سنوورداره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێناچێت گۆڕانێکی دراماتیکی له ئه‌نجامه‌کاندا ڕووبدات.
ئه‌وه‌ی ئێستا چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ، میدیای جیهانی و ناوخۆ و هێزه ڕکابه‌ره‌کانی ئاکه‌په ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت ڕێز له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که و پاشان ژماردنه‌وه‌که بگرێت.