یەكێتی ئەوروپا لەسەر هەڵبژاردن وەڵامی داواكارییەكی عێراقی دایەوە
08:59 - 13/09/2021
زەمەن_عێراق
لە وەڵامی داواکاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا بە ناردنی تێمێک بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسنگەی نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش بڵاوکراوەتەوە، تیمە ئەورووپییەکە چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو تیمە لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دێت.
ڤیولا ڤۆن کرامۆن تۆبادیل لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە وەک سەرۆکی تیمەکە دیاریی کراوە. بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.