بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
11:00 - 12/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 12-9-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەڕووی مادییەوە قازانجێکی لەناکاو دەکەیت، تەنانەت هەندێک کەسی دیکەش سوودمەند دەبن لێی، گرنگی بەوەرزش کردن بدە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کاتی ئەوە هاتوە هەندێک ڕاستی ژیان قبوڵبکەیت، فشارێکی دەروونی زۆرت لەسەرە هەوڵبدە لەگەڵ هاوڕێکانت بچیتە دەرەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
مەهێڵە هیچ کەسێک ببێتە هۆی ئەوەی متمانەی خۆت لەدەستبدەیت، ئاگاداری بڕیارەکانت بە، کێشەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر دەبێت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەم دۆخەی ئێستا لەبەرژەوەندی تۆدایە و پەیوەندییەکانت بەهێز دەبێت، ئەو کەسەی خۆشت ئەوێت هەستی خۆی بۆت دەڕدەبڕێ.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پێگەت لەشوێنی کارەکەت بەرەو بەهێزبوون دەچێت و دەچیتە لوتکە، لە نێوان و تۆو خۆشەویستەکەت خاڵی هاوبەش هەیە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند هەلێک دێتە بەردەمت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت و کۆبوونەوەت لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارت، پەیوەندی خۆشەویستیت سەرکەوتووە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
دۆخێکی قورس دێتە پێشەوە کە چەندین کێشە لەخۆ دەگرێت، بەڵام کاتی تۆڵە سەندنەوە نیە، توشی گرفتی تەندروستی دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەگەشتەکەت دڵخۆشیت و بڕێک پارە دێتە دەستت، لەگەڵ هاوژینەکەت پێکەوە پڕۆژەیەک ئەنجامدەدەن، ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ پەڕەیەکی پڕ لە خۆشی لە ژیانت هەڵدەدەیتەوە، هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت لەگەڵت باشبوەو تەندروستیت جێگیرە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەرپرسیارێتی زۆر دەکەوێتە سەر شانت و لە شوێنی کارەکەت کەسانێک لەدژت دەوەستنەوە، واز لەبیرکردنەوەی خراپ بێنە لە ئاستی خۆشەویستەکەت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەم ماوەیە دەچیتە چەند بۆنەیەکەوە کە هەندێک کەسی ناودار دەناسیت، کەسێکی سەرنج ڕاکێشیت بەڵام بەرامبەر خۆشەویستەکەت خۆپەرست مەبە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەکارەکانت زیادەڕۆیی مەکە با زیان بەداهاتووت نەگەیەنێت، بەپلان هەنگاوەکان بنێ، تووشی بێ هیوایی دەبیت لە ئاستی خۆشەویستەکەت.