تەندروستی

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم

12:28 - 11/09/2021 400 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشکرایدەکەن خواردنەوەی ئاوی گەرم بەسوودترە وەک لە ئاوی سارد.

پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، خواردنەوەی ئاوی گەرم بەومەرخەی شیلەتێن بێت یاخود هێندە گەرم بێت کە قورگ نەسوتێنێت بەتایبەت لە بەیانیاندا چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

خواردنەوەی ئاوی گەرم، کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و غازاتی ناوسک لەگەڵ قەبزی ناهێڵێت، هەروەها دۆخی دەروونیش باش دەکات لەگەڵ چالاکبوونی سوڕی خوێن.

 

پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن، دەکرێت لەهەموو کاتێک و هەموو وەرزێکدا گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی گەرم بدرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement