288 کوردستان

پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە ئەنجومەنی پارێزگاكه‌ی دەکات

09:59 - 31/07/2021



زه‌مه‌ن - سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدانی زیاتر به‌ تاوانی جینۆسایدی ئێزدیه‌كان؛ هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات بە بڕیارێک رۆژی یادی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە سنوری یاسای ئەنجومەندا جێگیربکات.



 لە پەیامێکیدا بەبۆنەی نزیکبونەوەی ساڵیادی رۆژی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاکە و تەواوی دامەزراوە حکومیی و ناحکومی، سیاسی و گشتی و تایبەتەکان دەکەین رۆژی (3ی ئاب) کاتژمێر (10:00)ی بەیانی بۆ رێزگرتن لە تەواوی قوربانییە شکۆمەندەکانی شنگال و بەتایبەتی هاوڵاتیانی ئێزدی کە لە تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بونە قوربانی، ماوەی پێنج خولەک جوڵە لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی رابگیرێت".


پارێزگاری سلێمانی هەر لە پەیامەکەیدا داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، بە بڕیارێک رۆژی (3ی ئاب) وەک رۆژی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە سنوری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا جێگیر بکات و ساڵانە لەم رۆژەدا ئەم یادە بکرێتەوە.


له‌ 3ی ئابی 2014 دا نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی ئێزدی لە پەلاماری داعش بۆسەر قەزای شەنگال بونە قوربانی و بەهەزاران کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن