926 جیهان

ده‌زگایه‌ك؛ دوایین زانيارى لەسەر ئاگرەکانی سەرانسەری تورکیا بڵاوکردەوە

08:17 - 31/07/2021

زه‌مه‌ن - جیهانی

سەرۆکایەتی به‌ڕێوه‌بردنی کارەسات و دۆخی له‌ناكاو لە توركيا (ئافاد)، بڵاویكرده‌وه‌ لە رێگەی ٩٦٠ کارمەند، فڕۆکەیه‌ك، فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان، ١٩ ھێلیکۆپتەر، ٢٠١ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە، ٣٠ بلدۆزەر و ٣٠ ئۆتۆمبیلی گەیاندنی ئاو ھەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە دەدرێت کە لە چوار شوێنی جیاوازی شارۆچکەی ماناڤگاتی سەر بە ئانتاڵیا کەوتوونەتەوە.

ئافاد راگەيەندراوێكى سەبارەت بە دوایین دۆخی ئاگرەکانی ماناڤگات، مێرسن، عوسمانییە، ئادانا و موغڵا، کە ھێشتا بەردەوامن بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئافاد، لە رێگەی ٩٦٠ کارمەند، فڕۆکەیه‌ك، فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان، ١٩ ھێلیکۆپتەر، ٢٠١ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە، ٣٠ بلدۆزەر و ٣٠ ئۆتۆمبیلی گەیاندنی ئاو ھەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە دەدرێت کە لە چوار شوێنی جیاوازی شارۆچکەی ماناڤگاتی سەر بە ئانتاڵیا کەوتوونەتەوە.

سەبارەت بە ژمارەى قوربانييەكانى ئاگرەکەی ماناڤگات، لە راگەیەندراوەکەی ئافاد-دا ھاتووە: "سێ ھاووڵاتی بەھۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ٢٧١ ھاووڵاتی دۆخی تەندروستییان تێکچووە کە یەکێکیان دۆخی ناجێگبرە".

دەربارەی ئاگرەکەی مێرسین، ئافاد رایگه‌یاندووه‌: "بەھۆی ئاگرەكه‌وە، لە گەڕەکەکانی دوروھان، یەنیکاش، کاراسەکی و کارادەرەی سەر بە شارۆچکەی ئایدنجیک و گەڕەکەکانی ئیمامئوشاغی، یەشیلئۆڤاجیک، ئیشیکلی، ھه‌رمانڵیی سەر بە شارۆچکەی سلیفکە کۆی گشتی سێ ھەزار و ٤٦٦ خانوو چۆڵکراون و شەش ھەزار و ٣٨٦ کەس بۆ شوێنی ئارام گواستراونەتەوە".

راگەیەندراوەکەی ئافاد، ئاماژەی بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی عوسمانییە کردووە و تێیدا ھاتووە: "لە ناوچەی کاراجالار ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و کارەكانی ساردکردنەوە بەردەوامە. هەوڵى کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی گوندی کرماجلی بەردەوامە".

سەبارەت بە ئاگرەکانی پارێزگای ئادانا، لە راگەیەندراوەکەی ئافاد-دا هاتووە: "لە ٢٨ی تەمووی ٢٠٢١دا ئاگری لە ٢١ خاڵی دارستانه‌كان کەوتووەتەوە. ھەوڵەکانی کوژاندنەوە لە ناوچەکانی ئاڵاداغ، کۆزان و قادیرلی بەردەوامە".

راگەيەندراوەكەى ئافاد، ئامارى قوربانييەكانى ئاگرەکانی موغڵاشى بڵاوكردووەتەوە و تێيدا هاتووە: "لەو ئاگرانەی کە لە سەرانسەی پارێزگای موغڵا کەوتوونه‌ته‌وە، ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە، ٤٩ ھاووڵاتیمان برینداربوون. بەپێی زانیارییەکان چارەسەری پزیشکی بۆ ٣٥ ھاووڵاتی بەردەوامە و سێ ھاووڵاتیش نەخۆشخانەیان جێھێشتووە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن