528 جیهان

٩١٪ی دەنگەکان: ئاک پارتی لە ئەنکەرە دۆڕا

11:27 - 31/03/2019

"زەمەن"

پارتی دادو گەشەپێدان (ئاک پارتی) شارەوانی شاری ئەنکەرەی لەدەستدا و بە گوێرەی جیاکردنەوەی زیاتر لە ٩١٪ی دەنگەکان جەهەپە توانیویەتی شارەوانی ئەو شارە بباتەوە.


بە گوێرەی ئەو ئامارانەی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، جەهەپە لە ئەنکەرە توانیویەتی ٥٠.٥٤ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەگەرچی تا ئێستا تەنها ٩١٪ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە.


هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ئاک پارتی توانیویەتی ٤٧٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت لەو شارە و لە ئەستەنبووڵیش ململانێی توند هەیە.


ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، زۆرێک لە پێشبینییەکانیش پێشتریش ئاماژەیان بۆ شکستی ئاک پارتی لە ئەنکەرە دەکرد، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە زۆرترین زیانی ئابوری لە تورکیا بەو شارە کەوتووە و هاوڵاتیان لە سیاسەتی ئاک پارتی ناڕازین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن