ئەردۆغان: گەل بە باشی پەیامەکەمانی وەرگرت
10:34 - 31/03/2019
"زەمەن"
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی ئەمڕۆیی شارەوانییەکانی تورکیادا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەو پەیامەی لەبارەی پرسی مان و نەمان داومانە، زۆر بەباشی لە لایەن گەلەوە وەرگیراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تورکیا لە کەشێکی دیموکراسیی پێگەیشتوودا ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداری تەواوکرد".
وتیشی"پاش کەمێکی دیکە بەرەو شاری ئەنقەرە بەڕێدەکەوم، لە ناوەندی پارتەکەمان گوتاری بالکۆن پێشکەش دەکەم و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکەین".
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند "ئەو پەیامەی لەبارەی پرسی مان و نەمان داومانە، زۆر بەباشی لە لایەن گەلەوە وەرگیراوە"