699 جیهان

ئەنجامی51٪ی دەنگە جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی تورکیا

09:22 - 31/03/2019

"زەمەن"

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئەنجامی ٥١٪ی دەنگەکان هەدەپە توانیویەتی ٦٣ شارەوانی بەرێتەوە.

بەپێی جیاکردنەوەى ٥١%ى سندوقەکان تا ئێستا ئاک پارتى لە ٤٠ پارێزگادا زۆرترین دەنگەکانى بەدەستهێناوە و جەهەپەش لە ١٩ پارێزگادا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و هەدەپەش لە هەشت پارێزگا زۆرینەیە.

بە پێی ئەنجانى بەرایی سندوقە جیاکراوەکان تا ئێستا ئاکەپە ٤٦,٨%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە، جەهەپە ٣١,٢% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ، یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوەچوو،له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 57 ملیۆن دەنگدەر  مافی دەنگدانیان هەبوو هەروەها 12 پارتی سیاسی کێبڕکێیان دەکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن