ئه‌مریكا و روسیا؛ دوو ناكۆك به‌رده‌وام ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن
07:42 - 16/06/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
ئه‌مریكا و روسیا،
هه‌ردووكیان سورن له‌سه‌ر دیدار و كۆبونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكی قوڵ له
په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌یه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، هه‌ندێكجار ده‌گاته ئاستی په‌یماننامه و رێككه‌وتن.
له ساڵی 1962، كاتێك
نیكیتا خرۆچۆڤ سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت و جۆن كیندی سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كتریان بینی، گه‌یشتنه
رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆتایی به شه‌ڕی كوبا بهێنێت، كه به‌شه‌ڕی
كه‌نداوی به‌رازه‌كان یاخود قه‌یرانی موشه‌كه‌كانی كوبا ناسرا بوو.
له ساڵی 1972،
ریچارد نیكسۆن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و لیونید بریجنیڤی سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت، واژۆیان له‌سه‌ر
به‌ڵێننامه‌ی سنورداركردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می موشه‌كیی دژه چه‌كی ئه‌تۆمیان
كرد.
له ساڵی 1990، له‌گه‌ڵ
رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی میخائیل گۆرباچۆڤ به یه‌كه‌م سه‌رۆكی
ڕوسیا، جه‌نگی ساردی نێوانیان كۆتایی هات.
گۆرباچۆڤ، له‌گه‌ڵ
جۆرج بۆشی باوك یه‌كتریان بینی و پاكێچێكیان له به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كارهێنانی
ئاشتیانه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی واژۆكرد.
له‌گه‌ڵ
كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، بۆریس یلتسن سه‌رۆكی روسیا له ساڵی 1993 چاوی به جۆرج
بۆشی باوك كه‌وت، واژۆی به‌ڵێننامه‌ی "ستار تو"یان كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری چه‌كی
هێرشبه‌ری ستراتیژی و دانانی سنورێك له‌و باره‌یه‌وه.
له ساڵی 2000، ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ بیل كلینتۆن سه‌رۆكی
ئه‌مركیا كۆبوه‌وه و رێككه‌وتنامه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری‌یان كرد له سیسته‌می
ئاگادار كردنه‌وه‌ی پیشوه‌خته له هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان، هه‌ردووكیان رێككه‌وتنامه‌ی
بنه‌ماكانی سه‌قامگیری ستراتیژییان واژۆكرد.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2013، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندین دیداری
له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن هه‌بوو، دیارترینیان رێككه‌وتنیان بوو له‌سه‌ر راده‌ستكردنی
چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریای هاوپه‌یمانی ڕوسیا.
دوای ئه‌وه‌ی روسیا به ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
تۆمه‌تباركرا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن
سه‌رۆكی روسیا كۆبووه و ئه‌و كات روسیا رایگه‌یاند ئاماده‌یی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر
ئاسایشی سیبرانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و روسیا كۆبونه‌وه، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی نێوان هەردوو
سەرۆکە لەوکاتەوەی بایدن دەستبەکار بووە. ئەم کۆبونەوەیەی کە لە ژنێڤی سویسرا
ئەنجام درا.
ڤلادیمێر پۆتن، دوای كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد و وتی: له‌سه‌ر
گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كان بۆ وڵاتانی یه‌كتر رێككه‌وتن و هه‌ردوولا ده‌مانه‌وێت زه‌مینه
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆشبكه‌ین.
سه‌رۆكی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكۆكن، به‌ڵام وتی: دڵنیایم دایه بایدن
هیچ شتێكی مایه‌ی نیگه‌رانی له ئارادا نیه.