782 کەلتور

سروودی مەڕۆن بۆ جەنگ .. چەک فڕێدەن

06:54 - 13/06/2021

ناڵە حەسەن/ کلتوری زەمەن

 

 
شەڕ لەگەڵ براو هاوخوێنمان                      
وێران دەکات ئایندەمان
خاپوور دەکات خەونەکانمان
تاریک دادێ ڕێی ئاسۆمان
           مەڕۆن بۆ جەنگ چەک فڕیدەن
           زێتر وێران مەکەن وەتەن ..!

( ئەی کوردینە ئەی مەردینە )
خۆمان جەستەمان پڕ برینە
مێژوومان خوێن و ئەسرینە
تەنیا چارەمان یەکبوونە
           مەڕۆن بۆ جەنگ چەک فڕێدەن
            زێتر وێران مەکەن وەتەن ..!

ئەی هەژاران ئەی برسییەکان
تێکۆشن بۆ ئازادی و نان
لە گۆڕنێن هیوای دوژمنان
با ئاسوودە بێ نیشتیمان
            مەڕۆن بۆ جەنگ چەک فڕێدەن
            زێتر وێران مەکەن وەتەن ..!

 

   جۆزەردانی ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن