پۆلیسی دهۆك: كهسێك بهناوى بەرپرسێکی باڵاوە پارەى لە هاوڵاتییان وەرگرتووە
10:50 - 10/06/2021
زهمهن_دهۆك
پۆلیسى دهۆک رایگەیاند،
کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بهناوى بەرپرسێکی باڵاوە پارەى لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.
هێمن سلێمان وتەبێژى
پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بهناوى
بەرپرسێکی باڵاوە پارەى لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و لە ئێستادا بە ماددەى ٤٥٦ لە یاساى
سزادانى عێراقى بە تۆمەتى فێڵکردن دەستگیرکراوە.
وتیشی، تۆمەتبارەکە
دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتى، "بەناوى بەرپرسێکى پلە باڵاى قەزاى سێمێلەوە
پارەى لە چەندین هاوڵاتى وەرگرتووە."