سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترین مردنی تێدا تۆمار كرا
05:26 - 10/06/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە
عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ زۆرترین توشبوو له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق چوار هه‌زار و 684
تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا چوار هەزار و 86 تووشبوو
چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 4. 93%، ئەوەش بەپێى ئامارى
وەزارەتى تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 34 تووشبوو
گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 10 كە‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون و
سلێمانی به شه‌ش مردن زۆرترین مردنی تێدا تۆمار كراوه.